AP ١٤٠٢ جۆزەردان ٢ ١٣:٥٧

لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی سەرۆک کۆمارەکانی ئێران و ئەندونیزیا ڕاگەیێندرا؛

ڕێککەوتنی تاران و جاکارتا بۆ ئەنجامی ئاڵوگۆڕی بازگان بە دراوی نەتەوەیی

ڕێککەوتنی تاران و جاکارتا بۆ ئەنجامی ئاڵوگۆڕی بازگان بە دراوی نەتەوەیی

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە ئامانجدانەری ئەنجام دراو بۆ گەیاندنی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران و ئەندونیزیا بە ڕەقەمی 20 ملیار دۆلار وتی: دوو وڵاتەکە بڕیاریان داوە کە ئاڵوگۆڕی خۆیان بە دراوی نەتەوەیی ئەنجام بدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ئەمڕۆ سەرلەبەیانیبە سەفەر بۆ ئەندونیزیا لە جاکارتای پێتەختی ئەو وڵاتە لەگەڵ جوکو ویدودو سەرۆک کۆماری ئەندونزیا دیداری کرد و لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لەگەڵ ناوبراو بە ئاماژە بە ئامانجدانەری ئەنجام دراو بۆ گەیاندنی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران و ئەندونیزیا بە ڕەقەمی 20 ملیار دۆلار وتی: دوو وڵاتەکە بڕیاریان داوە کە ئاڵوگۆڕی خۆیان بە دراوی نەتەوەیی ئەنجام بدەن.

هەروەها وتیشی: ئەمڕۆ بەرپرسانی دوو وڵاتەکە بەڵگەی جیاوازیان بۆ هاوکاری لە بواری جیاجیا واژۆ کرد کە نیشاندەری ورە و ئیرادەی ئەوان بۆ پەرەپێدانی پێوەندییەکان لە هەموو بوارەکانە.

ڕەئیسی لە درێژەدا ڕایگەیاند: گەمارۆ و هەڕەشەکان بە هیچ لەونێک نەیتوانیوە ئیران ڕابگرێت.

وتیشی: دوو وڵاتەکە پابەندەی پاڵپشتی لە مافی خەڵکی فەلەستین تا ئازادی قودسن.

News ID 46073

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha